مەسروور بارزانی و پلاسخارت جەخت لە پاراستنی مافی پێکهاتەکانی هەرێم دەکەنەوە

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق دەکات و هەردوولا جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە.
رۆژی شەممە مەسروور بارزانى، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە جینین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیى عێراق و پرۆسەی هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.




