یەحیا پالانی: دەنگدانی تایبەت و ئاوارەکان بەبێ ئاستەنگ بەڕێوەچوو
__2023_12_16_h19m34s21__HK.jpg)
بەرپرسێکی پارتی لە قەزای مەخموور ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و ئاوارەکان بەبێ ئاستەنگ بەڕێوەچوو، دەشلێ: لە سنووری مەموورنزیکەی ١٠ ھەزار کەس مافی دەنگدانیان ھەیە.
یەحیا پالانی، بەرپرسی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە مەخموور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و ئاوارەکان لە سنووری مەخموور بەبێ کێشە بەڕێوەچوو، سەرەتا پرۆسەکە سستی پێوەدیاربوو، بەڵام دواتر ئاسایی بوو و لە دانگدانی تایبەت و ئاوارەکان نزیکەی ١٠ ھەزار کەس مافی دەنگدانیان ھەبوو و حەوت بنکەی دەنگدانیان بۆ کرابووەوە.
بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: تا کاتژمێر چواری ئێوارە ڕێژەی بەشداری دەنگدەران لە سنووری مەخموور گەیشتبوو ٧٠%، پێشبینی دەکەین دوای داخستنی سندوقەکانی دەنگدان ئامارەکان زیاتر بەرز بووبێتەوە.
یەحیا پالانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ئێمە وەک لایەنێکی سیاسی بەشدار لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە وردی چاودێری بەڕێوەچوونی پرۆسەکەمان کردووە، بەپێی زانیارییەکانی ئێمە تا ئێستا ھیچ سکاڵایەک لە سنووری مەخموور تۆمار نەکراوە، وەک پارتیش زۆر ڕازین بە پرۆسەکە.
قائید میرۆ




