٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کۆمسیۆن بۆ KDP: پرۆسەی دەنگدان لە دهۆک بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

سەرچاوە: KDP.info

سەگڤان دێرەشی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی عیراق لە پارێزگایی دهۆک بۆ دەنگدانی تایبەت و ئاوارەکان بە باشی و سەرکەوتوویی بەڕێوەچوو.

سەگڤان دێرەشی، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پرۆسەکە بە باشی بەڕێوەچوو و خەڵک بە ئازادانە دەنگیان دا.

گوتیشی: هەموو ئامادەکارییەک کرابوو، هیچ کێشیەک دروستنەبووە و لە دهۆک ٣٤ بنکەی دەنگدان و ١٣١ وێستگە هەبوون.

گوتیشی: لە نێو سەنتەری دهۆکیش دووبنکە بۆ دەنگدانی تایبەت دیار کرابوون.
 

هەواڵی پەیوەندیدار