سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له خاتوو پلاسخارت كرد

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ خاتوو جینین پلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، دۆخى سیاسى و ئه‌منى و هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدایان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگیى به‌ڕێوه‌چوون و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان له عێراق، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیى پاراستنى ئاسایشى پرۆسه‌كه كرده‌وه بۆ ئه‌نجامدانى له كه‌شێكى ئارام و سه‌قامگیردا، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌كانى ماده‌ى سه‌د و چل.
ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌ردوولا به ئه‌رێنى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقیان هه‌ڵسه‌نگاند و هیوایان خواست له قۆناغى داهاتوودا بره‌وى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى فیدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بدرێت و به لێكگه‌یشتن و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كێشه‌كانى نێوانیان چاره‌سه‌ر بكرێن.
دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته‌كانى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.




