٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

عەبدولخالق تەڵعەت: لە کاتژمێر شەشی بەیانیەوە ئەرکی پاراستنی بنکەکانی دەنگدان دەستیپێکردووە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- نوێنەری هەرێمی كوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان رایگەیاند: لە رووی ئەمنییەوە هەماهەنگییەکی زۆر باش لەنێوان پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق گوتی: "ئەمڕۆ لە کاتژمێر شەشی بەیانیەوە بە بەشداری هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەرکی پاراستنی بنکەکانی دەنگدان دەستیپێکردووە، لەو ناوچانەی کە پەیوەستن بە دەنگدەرە ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان، لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک کە نزیکەی 58 هەزار ئاوارە لەو سێ پارێزگایانە هەن، 37 بنکە لە دهۆک و 27 بنکە لە سلێمانی و 19 بنکەی دەنگدانیش لە پارێزگای هەولێر هەن".

راشیگەیاند: "ئەو بنکانەی کە لە هەرێمی کوردستان هەن، بۆ دەنگدەرە تایبەتەکانن ئەوانیش هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان، بەتایبەت ئەو هێزە ئەمنییانەی کە سەر بە عێراقن و لە ناوچە کوردستانییەکانن و هەماهەنگییەکی زۆر باش لەنێوان پۆلیسی فیدراڵی و پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە".

هەواڵی پەیوەندیدار