دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت

ههولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 16-12-2023 كاتژمێر 07:00ـی بەیانی، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای 15 پارێزگای عێراق دەستیپێکرد.
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان ئاوارەکان و هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی بەرگری و ناوخۆی عێراق دەنگ دەدەن.
لە پارێزگای ههولێر 15 هەزار 492 چەکدار و کارمەندی هێزە ئەمنییەکان مافی دەنگدانیان هەیە و 12 بنکەی دەنگدان کراونەتەوە کە 36 وێستگە لەخۆ دەگرێت، هەروەها پێنج هەزار و 23 ئاوارە لە هەولێر مافی دەنگدانیان هەیە و 7 بنکەی دەنگدانیان بۆ کراوەتەوە و 13 وێستگە لەخۆ دەگرێت.
لە پارێزگای سلێمانی 23 هەزار و 402 دەنگدەر لە هێزە چەکدار و ئەمنییەکان مافی دەنگدانیان هەیە، لە 15 بنکەی دەنگدان کە 56 وێستگە لە خۆدەگرێت، هاوکات سێ هەزار و 815 ئاوارە مافی دەنگدانیان هەیە پێنج بنکەی دەنگدانیان بۆ کراوەتەوە 11 وێستگە لە خۆدەگرێت.
لە پارێزگای دهۆک 14 هەزار و 788 دەنگدەر لە هێزە چەکدار و ئەمنییەکان دەتوانن لە 11 بنکە دەنگ بدەن کە پێکهاتووە لە 35 وێستگە،و 39 هەزار و 422 ئاوارەش لەو پارێزگایە مافی دەنگدانیان هەیە 23 بنکەی دەنگدانیان بۆ کراوەتەوە کە 96 وێستگە لە خۆ دەگرێت.
بۆ هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە 18ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، 16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.




