پەیامی سەرەخۆشی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی

ههولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و هاوخەمی بۆ بنەماڵە و کەسوکاری و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەربڕی.
دەقی پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک بارزانی بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی ئایینی و زانای ناوداری کوردستان مامۆستا (مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی)ـیم بیست.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەخودای گەورە داواکارم ڕۆحی مامۆستا عەبدوڵڵا قەڵاتی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
15ی کانوونی یەکەمی 2023




