سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی دەکات

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی زانا و کەسایەتیی ئایینی، مەلا عەبدوڵڵا مەلا محەممەد قەڵاتی دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزى زاناى ناودار و كه‌سایه‌تیى دیارى ئایینیى كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا قه‌ڵاتى و مامۆستایانى ئایینى ده‌كه‌م، هاوخه‌میانم.
خوالێخۆشبوو ته‌مه‌نێكى درێژى به خزمه‌تى زانست و بوارى ئایینى به‌خشى. خواى مه‌زن گیانى به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2023/12/15




