٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پرسەنامەیەک بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی ئاراستە دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی، لە پرسەنامەیەکدا هاوخەمی بۆ بنەماڵە و کەسوکارەکەی و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەردەبڕێت.

دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:

بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەلا عەبدوڵڵا قەڵاتی، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی مامۆستای خوالێخۆشبوو و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هاوخەمیانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار