مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

ههولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد بەهۆی کۆچی دوایی خوشکی، هیوای خواست خودای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات.
ئەمڕۆ هەینی، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی (بەسنا)ی خوشکی.
هاوکات سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لەبەرامبەردا ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.




