مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی محەممەد ئەمین تاهیر بیەیی دەکات

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دوایی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و یاوەری بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو محەممەد ئەمین تاهیر بیەیی دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی تێکۆشەری ناسراو، پێشمەرگەی کۆماری کوردستان و یاوەری بارزانیی نەمر بۆ یەکێتیی سۆڤیەت و پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، خوالێخۆشبوو محەممەد ئەمین تاهیر بیەیی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم. خوای دلۆڤان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵەکانی ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




