٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزباییەکی ئاراستەی ڕادیۆی مووسڵ کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (١٥)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی مووسڵ پیرۆزباییەکی ئاراستەی ڕادیۆکە کرد.

دەقی پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی:

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و ھونەرکاران لە ڕادیۆی مووسڵ.

بە بۆنەی(١٥)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی مووسڵ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بیسەرانی ھێژای ڕادیۆکەتان دەکەین، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داھاتوو بە پلان و کارنامەی باشتر، پەیامی ڕاست و دروستی خۆتان بگەیەنن.

ڕادیۆی مووسڵ، لە ڕێگەی بەرنامە ھەمەجۆر و چالاکی ڕۆژانەی خۆیدا توانیویەتی داواکارییەکانی دانیشتووانی ئەو  ناوچەیە بە بێ جیاوازی پێکھاتەکانی بخاتەڕوو کە لە ئاست ئەو پەیام و بەرپرسیارەتییە بێت بۆ داکۆکیکردن لە خواست و ویستی ھاووڵاتییان.   

لە کاتێکدا ئەو بۆنەیە پیرۆز دەکەین لە ھەمانکاتدا ڕۆڵ و کاریگەری ئەو کەناڵە ڕادیۆییە بەرز دەنرخێنین لەو دەڤەرە گرنگەدا، کە وەک ھەمیشە دەنگێکی زوڵاڵ بووە بۆ خزمەتگەیاندن بە دۆزە ڕەواکەمان.

لەم دەرفەتەدا پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ڕادیۆی مووسڵ دووپات دەکەینەوە و بە ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە کار و بەرنامەکانتان.  

 

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

١٤ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣

 

هەواڵی پەیوەندیدار