هۆشیار زێباری: رۆژی 18ـی 12 رۆژێکی زۆر گرنگە.. شەڕی ئێمە شەڕی کوردبوونە

مەخموور-KDP.info- ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: ناحەزان دەیانەوێت ئەم ناوچانە لە کوردستان داببڕن كە ئێمە لە دەستووردا شەڕمان بۆ كردوون.
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانی بەڕێوەچوونی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی لە سنووری مەخموور رایگەیاند، شەڕی ئێمە لە نەینەوا و کەرکووك شەڕی کوردبوونە.
ناوبراو دەڵێت: ناحەزان دەیانەوێت ئەم ناوچانە لە کوردستان داببڕن كە ئێمە لە دەستووردا شەڕمان بۆ كردوون.
ئەو ئەندامەی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی گوتی: رۆژی 18ـی 12 رۆژێکی زۆر گرنگە کە هاووڵاتییان بچنە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن بە پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ئەوەی ئەو حزبە بتوانێت لە رێگەی ئەنجوومەنی پارێزگاکان زۆترین خزمەت بە خەڵکی پارێزگاکانی عێراق بکات.




