سەنگەر کانەبی: پارتی دوای ھەڵبژاردن پلانی خۆی بۆ خزمەتی خەڵکی مەخموور جێبەجێ دەکات
__2023_12_14_h17m32s21__HK.jpg)
بەرپرسی لقی ٢٣ی قەرەچۆغ ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: سبەی بانگەشەی ھەڵبژاردن کۆتایی دێت و لیستی پارتی دەبێتەوە لیستی یەکەم لەسەر ئاستی پارێزگای نەینەوا، دوای ھەڵبژاردن دەست بە جێبەجێکردنی کارنامەی پارتی دەکرێت بۆ خزمەتی خەڵکی مەخموور و نەینەوا.
سەنگەر کانەبی، بەرپرسی لقی ٢٣ی قەرەچۆغ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ کۆتا کەرنەڤاڵی بانگەشەی ھەڵبژاردن بەڕێوەچوو، سبەی ڕۆژی ھەینی کاتژمێر شەشی بەیانی بانگەشە کۆتایی دێت، ئێمە گەشبینین بەوەی لیستی پارتی دەبێتەوە ھێزی یەکەم لە پارێزگای نەینەوا و دەڤەری مەخموور، چونکە جەماوەر لەگەل پارتییە و سەرکەوتن مسۆگەرە.
بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: دوای ھەڵبژاردن پارتی دەست بە جێبەجێکردنی کارنامەی خۆی دەکات بۆ خزمەتی خەڵکی نەینەوا و مەخموور، ئێمە دڵنیاین لە خەڵکی خۆمان ڕۆژی ھەڵبژاردن پارتی ھەڵدەبژێرنەوە و دەیکەنەوە بە ھێزی یەکەم.
سەنگەر کانەبی گوتی: چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی مەخموور و سەقامگیری دەڤەرەکە لەڕووی ئەمنی و گرینگیدان بە کەرتی تەندروستی و پەروەردە لە پێشینەی کارەکانی ئێمە دەبن، چەندین پڕۆژە لە ھەگبەی ئێمەدان لە ساڵی نوێ کار بۆ جێبەجێکردنیان دەکەین.
قائید میرۆ




