٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەحمەد حازم: لیستی ١٩٧ی پارتی لیستی سەقامگیرییە

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدێکی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لیستی ١٩٧ی پارتی لیستی ئاوەدانی و سەقامگیرییە و داوا لە دەنگدەرانی نەینەوا دەکەین لە ڕۆژی ھەڵبژاردن دەنگ بە لیستی پارتی بدەن.

کاندیدی ژمارە ٥١ ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لیستی پارتی لیستی ئاوەدانی و سەقامگیرییە بۆ خەڵکی دەڤەری نەینەوا، چونکە لە ڕابردوودا خەڵک زۆربەی لایەنەکانی تاقیکردووەتەوە و دەزانن کێ زیاتر خزمەتی ھاووڵاتییان دەکات، لەھەر شوێنێک پارتی ھەبێت ئاوەدانی و سەقامگیری لەوێیە.

کاندیدەکەی پارتی گوتی: لە سنووری پارێزگای نەینەوا و مەخموور زۆر کێشە ھەیە پێویستی بە ئاوڕ لێدانەوەیە، ئێمە ھەموو ھەوڵێک دەدەین شایستە داراییەکانی خەڵکی نەینەوا دابین بکەین، ھەروەھا خۆم ئەگەر چوومە ئەنجوومەنی پارێزگا کار لە کەرتی پەروەردە دەکەم.

ئەحمەد حازم داوایشی لە ھاووڵاتییانی سنووری پارێزگای نەینەوا کرد ڕۆژی ھەڵبژاردن بەشداری بکەن و دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بدەن، چونکە لیستی پارتی دەتوانێ داواکاری ھاووڵاتییان جێبەجێ بکات، سەرخستنی لیستی پارتی ڕەنگدانەوەی لەسەر بەرقەرارکردنی ئەمن و ئاسایش دەبێت.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار