٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھودا خالد: ھەموومان لەگەڵ پارتین و پارتی حزبی ھەموو جەماوەری نەینەوایە

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدی ژمارە ٢٤ی پارتی لە پارێزگای نەینەوا پێی وایە، پارتی حزبی ھەموو خەڵکی نەینەوایە و دەڵێ: ھیچ جیاوازییەک نابینین لەنێوان پێکھاتەکان، ڕۆژی ھەڵبژاردن ھەموومان لەسەر سندوقی دەنگدان لیستی ١٩٧ی پارتی ھەڵدەبژێرین.

ھودا خالد، کاندیدی ژمارە ٢٤ی لیستی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لیستی پارتی لیستی ھەموو پێکھاتەکانی پارێزگای نەینەوایە و کورد و عەرەب و ھەموو ئەوانی دیکەش تێیدا بەشدارن، داواکارم لە دەنگدەران دەنگیان بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی بێت، تا بتوانین چوار ساڵی دیکە لە ئەنجوومەنی پارێزگا خزمەتی خەڵکی نەینەوا بکەین.

ھودا خالد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ھیچ جیازییەک نابینین لەنێوان پێکھاتەکانی پارێزگای نەینەوا، لەکاتی ھێرش و کارەساتەکان ھەموومان یەک چارەنووسمان ھەبوو ھیچ جیاوازییەک نییە لەنێوان ھاووڵاتییان، پارتی حزبی ھەموو خەڵکە و جەماوەری پارتی ئەمجارەش پارتی دەکاتەوە بە ھێزی یەکەم، ڕۆژی دەنگدان ھەموومان لەسەر سندوقی دەنگدانین و لەگەڵ پارتین.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار