٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.فارس بریفکانی: دەنگدان بە لیستی پارتی پارێزگاریکردنە لە دەستکەوتەکان

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ_KDP.info_ کاندیدی ژمارە ٢٧ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ گوتی: ئەم ھەڵبژاردنە  بۆ کورد و پێکھاتەکان چارەنوسسازە و پێویستە دەنگ بە لیستی پارتی بدەین  بۆ پارێزگاریکردن لە دەستکەوتەکان.

د.فارس بریفکانی، کاندیدی ژمارە ٢٧ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەم ھەڵبژاردنە بۆ کورد لە پارێزگای مووسڵ چارەنوسسازە و داوا لە خەڵکی خۆمان دەکەین تێکڕا بچن بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی ببنە پارێزەری دەستکەوتەکانی گەلی کورد و جارێکی دیکە پارتی لیستی یەکەم بێت لە پارێزگای مووسڵ و ئیستحقاق و مافی کورد لە مووسڵ پارێزراو بێت، چونکە لە مووسڵ وەکو پێویست مافی کورد نەدراوە، بۆیە داکۆکی لە پێدانی مافی کورد دەکەین .
د.فارس بریفکانی گوتیشی: پێویستە ئەمجارە  ھەمووان بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدەکانی پارتی بدەن بۆ ئەوەی ببنە نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی کورد و ھەموو پێکھاتەکان و داکۆکی لە مافی گەلی کورد بکەن و کورد لە ھیچ مافێک بێ بەش نەبێت، چونکە قۆناغی داھاتوو زۆر گرنگە بۆ کورد و مەترسیدارە، ئەگەر کورد نەتوانێت دەنگی باش بەدەست بێنێت ڕەنگە کورد و پێکھاتەکانیش نەتوانن  مافەکانیان بەدەست بێنن، بۆیە ھیوادارین ئەمجارە پارتی هەڵبژێرن و بکەنەوە لیستی یەکەم لەسەر ئاستی پارێزگای نەینەوا.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار