٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدی ژمارە١٥ی پارتی لە کەرکووک: سەرکەوتنی گەورە لەم ھەڵبژاردنە بۆ پارتی بەڕێوەیە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info_ کاندیدی ژمارە ١٥ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک گوتی: خەڵک ھەست دەکەن تازە کورد بۆ کەرکووک گەڕاوەتەوە و زۆر دڵخۆشن، بۆیە لەم ھەڵبژاردنە لیستی پارتی سەرکەوتنی گەورە بەدەست دێنێت.

تەنیا خەیرەدین عەبدوڵا، کاندیدی ژمارە ١٥ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەم ھەڵبژاردنە بۆ کورد لە پارێزگای کەرکووک زۆر چارەنوسسازە و پێویستە ھەموو کوردێک بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دووپاتی بکەنەوە کورد لە پارێزگای کەرکووک زۆرینەیە و ئەو لیستە ھەڵبژێرن کە بتوانێت خزمەتی خەڵکی کەرکووک بکات، ئەویش لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستانە، چونکە ئێمە شەو و ڕۆژمان خستۆتە سەر یەک بۆ سەرخستنی لیستەکەمان لە ھەموو ناوچەکان لە کەرکووک و دەوروبەریشی.
تەنیا خەیرەدین عەبدوڵا گوتیشی: دوای گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک خەڵک زیاتر پشتیگری لە لیستی پارتی دەکەن، چونکە ئێستا ھەست دەکەن کورد لە کەرکووکە و دەشزانن پارتی دیموکراتی کوردستان بچێتە ئەنجوومەنی پارێزگا خزمەتی کورد دەکات و دەبێتە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کەرکووک و ھەموو پێکھاتەکان و ڕێگە نادات جارێکی دیکە کەس تەعدا لە کورد بکات و ماف بۆ خەڵکی کەرکووک دەگەرێنێتەوە کە ماوەی شەش ساڵە لێیان زەوت کراوە، بۆیە خەڵک دڵخۆشە و بەپەرۆشە بۆ ئەوەی دەنگ بە پارتی بدات، بۆیە لەم ھەڵبژاردنە سەرکەوتنی گەورە بۆ لیستی پارتی بەڕێوەیە.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار