٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ماموستایەکی ئاینی لەناوچە کوردستانییەکان: پێویستە ھەموومان پێویستە دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بدەین

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info- چینوتوێژەکانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان .. داوا لە ھەموو لایەکتان دەکەم دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی مافەکانتان پارێزراو بێت و چیتر کەس نەتوانێت بەسەرتاندا زاڵبێت.

ماموستا محەمەد ئەحمەد، ماموستای ئاینی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەرکە ھەمووان بچین دەنگ بە لیستی ١٩٧ی  پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین بۆ ئەوەی لە ناوچە کوردستانییەکان ھیچ لیستێک نەتوانێ دەست بەسەرمافەکانی گەلی کورددا بگرێت، بۆیە ئەگەر بچینە دەنگدان ڕێگری دەکەین لەوەی مافەکانمان زەوت بکرێت، بە پێچەوانەوەش دەنگمان لاواز دەبێت، بۆیە با لیستی پارتی سەربخەین و تا بتوانن خزمەتی ئێمە بکەن.
ماموستا محەمەد گوتیشی: لەڕووی شەرعیشەوە ئەرکە بچین دەنگ بدەین بۆ ئەوەی  خاک و میللەتمان پارێزراو بێت، پێویستە ئەوانە ھەڵبژێرین خزمەتی گەل و نیشتمان دەکەن، لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان باشترین لیستە بتوانێت خزمەت بکات، لەبەر ئەوەی لەسەرەتا تا ئێستا تاکە حزبە خزمەتی  کورد و پێکھاتەکانی کردبێت.
لای خۆیشییەوە ھاووڵاتی ئیبراھیم حەسەن لە ناوچە کوردستانییەکان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: شەش ساڵە دەبینین لە نەبوونی دەسەڵاتی کوردی چەند غەدرمان لێ دەکرێت لە تەعریب و داگیرکردنی زەوی و نەبوونی ئەمنیەت، بۆیە کاتی ئەوە ھاتووە جارێکی دیکە کورد بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات و کۆتایی بە دەسەڵاتی ئێستا بێت و مافی کورد بگەڕێتەوە، بۆیە داوا لە ھەموو ھاووڵاتییان دەکەم بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، لەبەر ئەوەی تاکە حزبە توانیبێتی خزمەتی  خەڵک بکات بەبێ جیاوازی.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار