کاندیدی ژمارە ٤٠ی لیستی پارتی لە مووسڵ: پێویستە ھەموو پێکھاتەکان دەنگ بە لیستی پارتی بدەن

مووسڵ _KDP.info_ کاندیدی ژمارە ٤٠ لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا گوتی: بۆ ئەوەی مافی ھەموو پێکھاتەکان لە مووسڵ پارێزراو بێت پێویستە ھەمووان دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن.
د.ئەفراح حوسام کاکەیی، کاندیدی ژمارە ٤٠ لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: من وەکو کاندیدێک لە پێکھاتەی کاکەیی داوا لە ھەموو کورد و پێکھاتەکانی پارێزگای نەینەوا دەکەم بە شێوەیەکی کارا و بە جۆش و خرۆشەوە بچن بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن و بیسەلمێنن پارتی دیموکراتی کوردستان لیستی یەکەمە لە سەر ئاستی پارێزگای نەینەوا و تاکە لیستە خزمەتی ھەموو پێکھاتەکان بەبێ جیاوازی دەکات، ھەر بۆیەش بەردەوام پێشەنگە.
د.ئەفراح حوسام کاکەیی گوتیشی: بۆ ئەوەی مافی پێکھاتەکان پارێزراو بێت و کەس نەتوانێ تەعدا لە پێکھاتەکان بکات و بەرگری لە مافەکانیان بکرێت، با ھەمووان دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن، چونکە لە ڕابردوو و لە داھاتوو تاکە لیستێک بتوانی خزمەتی ھەموو پێکھاتەکان بکات تەنھا لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانە.
بڵند ئیبراھیم




