دکتۆر کەمال کەرکووکی کارنامەی پارتی بۆ مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی روونکردەوە

کەرکووک-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی کەرکووک کۆبووەوە، ئامانج لە کۆبوونەوەکەش ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتیان و بڵاوکردنەوەی پەیامی پێکەوەژیان و ئاشتەواییە لە کەرکووک.
دکتۆر کەمال کەرکووکی، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای کەرکووک-گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە.
دکتۆر کەمال کەرکووکی، کارنامەی پارتی دیموکراتی کوردستانی سەبارەت بە کەرکووک بۆ مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی روونکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی ڕۆڵێکی زۆر گرینگی لە ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتیان و بڵاوکردنەوەی پەیامی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی لە کەرکووکدا دەبینن و لەم ھەڵبژاردنەشدا زۆر پێویستە کە ھاونیشتمانیان ھۆشیار بکەنەوە کە گرنگی ئەم ھەڵبژاردنە بۆ ھاووڵاتیانی کەرکووک ڕوون بکەنەوە.




