٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی پێشوازیی لە سەید ڕەحیم سەید عەزیم کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کاکەیی کرد

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەید ڕەحیم سەید عەزیم و کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کاکەیی و شاندێکی یاوەری کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13/12/2023، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەید ڕەحیم سەید عەزیم و کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کاکەیی و شاندێکی یاوەری کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی خوشک و برایانی کاکەیی بە گشتیی و لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی تاوتوێ کرا.

هەروەها جەخت لە گرنگیی پاراستنی مافەکانی کاکەییەکان و پەرەپێدانی تەبایی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق کرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار