٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەوزاد ھادی: پارتی ئەو ھێزەیە لە نەینەوا بڕیاری بەدەستەوەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە نەینەوا، کاکەیەکانی سنووری نەینەوا پشتگیری خۆیان بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی دووپات کردەوە و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتیش گوتی: پارتی ئەو ھێزەیە لەنەینەوا بڕیاری بەدەستەوەیە.

نەوزاد ھادی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوای پارتی لە وتەیەکدا بۆ دەنگدەرانی دەڤەری کاکەیی ڕایگەیاند: پارتی لەگەڵ خەڵکە و ھەر بە بەھێزیش دەمێنێتەوە، چونکە پارتی جێگەی خۆی لەناو جەماوەر کردووەتەوە، ئەوەیش بۆ ئیرادەی پارتی دەگەڕێتەوە کە لە ڕێبازی پیرۆزی بارزانی سەرچاوەی گرتووە.

نەوزاد ھادی گوتیشی: داواتان لێدەکەم ڕۆژی ھەڵبژاردن دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بدەن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، چونکە دەنگدان بە لیستی پارتی دەنگدانە بە خۆتان و پارتیش ھێزێکە دەسەڵاتی بەدەستەوەیە لە پارێزگای نەینەوا.

لە مەراسیمەکەدا زۆربەی خەڵکی دەڤەری کاکەیی لە سنووری پارێزگای نەینەوا پشتگیریی خۆیان بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی نیشاندا و بەڵێنیاندا ڕۆژی دەنگدان لیستی پارتی ھەڵبژێرن بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری خەڵکی ناوچەکە بکرێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار