٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارتی گه‌لی توركمان: به‌شێكی زۆری توركمانه‌كانی كه‌ركووك ده‌نگ به‌ كاندیدانی پارتی ده‌ده‌ن

سەرچاوە: KDP.info

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گه‌لی توركمان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌ربژێرانی پارتی له‌شاری كه‌ركووك پێشوازی باشیان لێكراوه‌، ئێمەیش هه‌موو ڕێكخستن و كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی توركمانمان ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ ده‌نگ به‌ كاندیدانی پارتی بده‌ن.

محه‌مه‌د عرفان كه‌ركووكی، بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی:  پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ لیستی 197 بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به‌ربژێری توركمانی هه‌یه‌ و ئاگاداری كه‌سایه‌تی و حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و پیاوانی توركمانمان كردووه‌ته‌وه‌ ده‌نگ به‌ كاندیدانی پارتی بده‌ن،  ئاستی پێشوازی خه‌ڵك له‌ لیستی پارتی زۆر باشه‌، له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت پارتی پیشه‌نگ ده‌بێت و زۆرینه‌ی لایه‌نه‌كانی توركمان و به‌شێكی زۆری توركمانه‌كان ده‌نگ به‌ لیستی پارتی ده‌ده‌ن چونكه‌ نایانەوێت شاره‌كه‌ بدرێته‌ ده‌ست قه‌ده‌رێكی نادیار، پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رگری له‌ ستراتیژیه‌تی پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات له‌ كه‌ركووك.

ڕایشیگه‌یاند: به‌شی زۆری توركمانه‌كان ئه‌وه‌یان له‌به‌ر چاوه‌ كه‌ چۆن پارتی له‌ كوردستان شه‌ڕ ده‌كات بۆ كورسی توركمانه‌کان تا له‌ مافه‌كانیان بێبه‌ش نه‌كرێن، پارتی به‌وه‌ ناسێنراوه‌ به‌رگری له‌ پێكهاته‌كان ده‌كات ئه‌مه‌ش ڕەنگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌نگده‌ری توركمان له‌شاری كه‌ركووك هه‌بووه‌ و چاوه‌ڕوانین پارتی له‌ ناوچه‌ توركماننشیته‌كان ده‌نگی زۆر باش به‌ده‌ست بهێنێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار