٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدی ژمارە ١٦ی لیستی پارتی لە کەرکووک: خەڵکی کەرکووک متمانەی زۆریان بە پارتی ھەیە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک_KDP.info_  کاندیدی ژمارە ١٦ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای  کەرکووک گوتی: خەڵکی  کەرکووک بەشێوەیەکی فراوان پاڵپشتی و پشتگیری لە لیستی ١٩٧ی پارتی دەکەن، چونکە متمانەی زۆریان بە پارتی ھەیە بتوانێت ئیدارەی ئیستا بگۆڕێت و قەرەبووی شەش ساڵی ڕابردوویان بۆ بکاتەوە.

ئەمەل سەیفەدین نوری، کاندیدی ژمارە ١٦ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای  کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پرۆسەی بانگەشە لە کەرکووک بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی زۆر زۆر باشە و سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دێنین، چونکە دوای گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکووک متمانەی تەواو بۆ کەرکووکییەکان دروست بووە کە پارتی لە کەرکووک بێت ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ کەرکووک دەگەڕێتەوە، ھەر بۆیە خەڵک پشتگیری و پاڵپشتی لە لیستی پارتی دەکات.

ئەمەل سەیفەدین نوری گوتیشی: خەڵک بەڵێنی داوە بۆ ئەم ھەڵبژاردنە دەنگ بە پارتی بدەن بۆ ئەوەی ئیدارەی خۆسەپێن بگۆڕن و پارتی ببێتەوە دەسەڵاتدار و قەرەبووی ئەو شەش ساڵەی ڕابردوو بۆ کورد بکرێتەوە، چونکە بەڵێنمان داوە بە دەنگی خەڵکی خۆشەویستی کەرکووک مژدەی سەرکەوتن ڕابگەینین و گۆڕانکاری تەواو بکرێت و خزمەتی ھەموو کەرکووکییەکان بکرێت بێ جیاوازی و ببینە نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵکی کەرکووک، چونکە خەڵکی کەرکووک متمانەی بە ئێمە ھەیە ئێمەش لە ئاستی متمانەی خەڵکی خۆمان دەبین، لەھەر شوێنێک بین خزمەت دەکەین.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار