٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار گەشتیار بۆ سەری ساڵ بێنە ھەرێمی کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: ئامادەکارییەکان بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ دەستی پێکردووە، دەشڵێ: پێشبینی دەکەین زیاتر لە ٢٠٠ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن و چەندین چالاکی بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ بەڕێوە دەچن.

ئیبراھیم عەبدولحەمید، گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بڕیارە چەندین چالاکی بەبۆنەی ھاتنی ساڵی نوێ لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەبچن و لە زۆربەی شوێنە گشتییەکان ئاھەنگی تایبەت بەڕێوەبچێت، لە ئێستاوە ئامادەکاری تەواو دەکرێت بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ (٢٠٢٤) و ڕێژەیەکی بەرچاو ھاووڵاتیی بەشداری دەکەن.

گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار دەڵێت: پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی بەرچاوی گەشتیار لە ناوچەکانی دیکەی عێراق بۆ پشووی سەری ساڵ سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن، ساڵی ڕابردوو تەنیا لە ماوەی یەک حەفتەی سەری ساڵدا ٢٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردبوو.

ئیبراھیم عەبدولحەمید ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: جگە لە ئاھەنگی تایبەت و ئەوانەی لەلایەن کەرتی تایبەت بەڕێوەدەچن چەند ئاھەنگێکی گشتی بەڕێوەدەچێت و ھەموو خەڵک بێبەرامبەر دەتوانێت بەشداری بکات، ئێمە پێشبینی دەکەین لە ٢٥ی مانگ تا کۆتایی مانگ زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار گەشتیار بێتە ھەرێمی کوردستان.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار