٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدی ژمارە ١٦ی لیستی پارتی لە دیالە: ئامانجمانە بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو ناوچەکانی سنوری دیالە بکەین

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین_ KDP.info _ کاندیدی ژمارە ١٦ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە گوتی ، ئێمە ئامانجمانە بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو ناوچەکانی سنوری دیالە بکەین بە ھەموو پێکھاتە ونەتەوەکانەوە ، ھەر بۆیە خەڵکی پشتگیری وپشتیوانی لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.

ماموستا عەبدولوەھاب ئەحمەد پاڵانی ، کاندیدی ژمارە ١٦ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، پرۆسەی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سنوری دیالە و بەتایبەت لە خانەقین زۆر باش بەرێوەدەچێت و ئێمە لە ھەموو شوێنێک سەردانی خەڵک دەکەین و خەڵک پێشوازیەکی زۆر باشمان لێ دەکەن ، بۆیە با خەڵکی ئێمە چاوەڕێی بومەلەرزەی پارتی بێت لە دیالە ، چونکە دۆخی پارتی لەم ھەڵبژاردنە بەراورد بە ھەڵبژاردنی ڕابردوو زۆر باشترە و خەڵکێکی زۆر پشتگیری لە لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن .

ماموستا عەبدولوەھاب پاڵانی گوتیشی، ئێمە ئامانجمانە بەبێ جیاوازی خزمەتی ھەموو ناوچەکانی سنوری دیالە بکەین بە ھەموو پێکھاتە ونەتەوەکانەوە ، چونکە پارتی حیزبی ھەموو خەڵکە و خزمەتی ھەموو خەڵکێک دەکات وپشتگیری لە ھەموو پێکھاتەکانیش دەکات ، ھەر ئەمەش وای کردووە خەڵک پشتگیری لە لیست وکاندیدانی پارتی بکات و ئەمەش جێگەی شانازییە بۆ ئێمە و بەڵێن دەدەین خزمەتی خەڵک بکەین .
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار