٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کاندیدی ژمارە٣ی لیستی پارتی لە دیالە: خەڵک دەزانێت ئامانجی پارتی تەنھا خزمەتکردنی خەڵکە

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین_ KDP.info_ کاندیدی ژمارە ٣ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە گوتی ، ٢٠ساڵە ھیچ بۆ خانەقین و دەوروبەری نەکراوە و دەیانەوێت دەنگ بە پارتی بدەن و کورسی بەدەست بێنێت و خزمەتیان بکات ، چونکە ئەوان باش دەزانن پارتی کاری خزمەت کردن لە ھەر شوێنێک بێت.

عەبدولکەریم حەسەن مەجید ، کاندیدی ژمارە ٣ی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی ، ئەم ھەڵبژاردنە دۆخی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆر باشە و خەڵک زۆر پێشوازی لە کاندیدانی پارتی دەکەن و بەلێنیان داوە کاندیدانی پارتی سەربخەن بۆ ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بۆ ئەوەی خزمەتیان بکەن ، چونکە لایەنەکانی دیکە ٢٠ساڵە ھیچ خزمەتێکی ئەوانیان نەکردووە و بگرە رێژەی کورد بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە وخزمەت گوزاری نیە ، بۆیە خەڵک دەزانێت پارتی خزمەت دەکات ، بۆیە دەیانەوێت پارتی دەستھەڵاتدار بێت و خزمەتی ئەوان بکات.

عەبدولکەریم حەسەن مەجید گوتیشی، ئەم جارە دڵنیاین لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە کورسی بە دەست دێنین و سەردەکەوین و لەرێگەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە خزمەتی خەڵکی خۆشەویستی خانەقین و ھەموو ناوچەکانی دیکە بەبێ جیاوازی دەکەین و جارێکی دیکە پێکەوەژیان بگەرێتەوە بۆ خانەقین و دیالە ، چونکە لە ھەرشوێنێک پارتی ھەبێت پێکەوەژیانیش ھەیە ، بۆیە خەڵک زۆر پشتگیری لەپارتی دەکات و بەردەوام پاڵپشتی خۆیان بۆ ئێمە دووپات دەکەنەوە.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار