سبەی پارتی کەرنەڤاڵێکی بەرفراوان لە مەخموور بەڕێوەدەبات
__2023_12_13_h15m24s13__ER.jpg)
بڕیارە سبەی رۆژی پێنج شەممە پارتی کەرنەڤاڵێکی بەرفراوانی جەماوەری لە دەڤەری مەخموور بەڕێوەببات، بەرپرسێکی پارتیش دەڵێ: بەو کەرنەڤاڵە جەماوەرییە کۆتایی بە بانگەشە دێنین.
یەحیا پاڵانی، بەرپرسی ھەڵبژاردنی پارتی لە مەخموور بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بانگەشەی ھەڵبژاردن بەرەو کۆتایی دەچێت و ئەمڕۆ سبەی چەندین چالاکی بۆ لیستی ١٩٧ی پارتیمان بەڕێوەدەچن و بڕیارە سبەی ڕۆژی پێنج شەممە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری بەرفراوان لە قەزای مەخموور بەڕێوەبچێت و ئەندام و لایەنگرانی پارتی لە دەڤەری مەخموور بەشداری بکەن.
ئەو بەرپرسەی پارتی گوتی: کەرنەڤاڵی کۆتایی لیستی پارتی لە مەخموور سبەی لە ناحیەی دیبەگە بەڕێوەدەچێت و بەرپرس و ئەندام و ھەودارانی پارتیمان بەشداری کارایان دەبێت و پاڵپشتی خۆیان بۆ لیستی ١٩٧ی پارتی دووپات دەکەنەوە.
یەحیا پاڵانی ڕوونیکردەوە: لیستی پارتی لیستی ھەموو ھاووڵاتییانی پارێزگای نەینەوایە و ڕۆژی ١٨ی مانگ بۆ ھەموو لایەک ئاشکرا دەبێت پارتی چ ھێزێکی جەماوەریی لە نەینەوا هەیە، ئێمە پشتمان بە جەماوەری خۆرسکی پارتی بەستووە و ھەر ئەوانیش ھۆکاری سەرکەوتنی پارتین.
قائید میرۆ




