نێچیرڤان کەلاری: داوا لە قووتابیان دەکەین لیستی ١٩٧ی پارتی ھەڵبژێرن
__2023_12_13_h14m57s7__ER.jpg)
سکرتێری یەکێتی قووتابیانی کوردستان پێی وایە، پارتی زۆر خزمەتی قووتابیان و کەرتی پەروەردە و خوێندنی کردووە لە ناوچە کوردستانییەکان، دەشڵێ: داوا لە قووتابیان دەکەین ڕۆژی ھەڵبژاردن دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بدەن.
نێچیرڤان کەلاری، سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پارتی لە ڕابردوودا زۆر خزمەتی کەرتی پەروەردە و خوێندنی کردووە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەر لە دابینکردنی کورسی خوێندن بگرە تا ھاوکاری پەروەردەکان و دوا جاریش سەرۆک بارزانی بارەگای ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک کردە دیاری بۆ زانکۆی کەرکووک.
سکرتێری یەکێتی قوتابیانی کوردستان دەشڵێت: پارتی لە ڕێزی پێشەوەی بەرگریکردن لە قووتابیان بووە و چەندین دەستکەوتی ھەبووە بۆ ناوچەکانی کەرکووک و نەینەوا، هەمیشە دەرگای زانکۆکان بۆ قووتابیانی ئەو سنوورانە واڵا کردووە.
نێچیرڤان کەلاری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: سەرکەوتنی پارتی لە ھەردوو پارێزگای نەینەوا و کەرکووک دەبێتە ھۆی پێشخستنی کەرتی پەروەردە و خوێندن لەو پارێزگایانە و کاریگەری لەسەر داھاتووی قووتابیان دەبێت، بۆیە داوا لە قووتابیانی خۆشەویست دەکەین ڕۆژی ھەڵبژاردن دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بدەن.
قائید میرۆ




