٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەید و چەتو: لیستی پارتی سەرکەوتنی گەوەر تۆمار دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بڕیارە رۆژی ١٦ی مانگ دەنگدانی تایبەت و ئاوارەکان بەڕێوەبچێت بەرپرسێکی پارتیش لە نەینەوا دەڵێ: لیستی ١٩٧ی پارتی دەنگی ئاوارە و تایبەتیش بەدەست دێنێ و سەرکەوتنی گەورە لەم ھەڵبژاردنە تۆمار دەکەین.

سەیدو چەتو، بەرپرسی ھەڵبژاردنی پارتی لە پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕۆژی ١٦ی مانگ ھەڵبژاردنی تایبەت و ئاوارەکان لە عێراق بەڕێوەدەچێت و لە سنووری پارێزگای نەینەوا ٩٩ ھەزار دەنگدەری تایبەت ھەیە و ڕۆژی شەممە لە ٢٣٤ وێستگە بەشداری دەنگدان دەکەن لە سەرتاسەری پارێزگای نەینەوا.

بەرپرسی ھەڵبژاردن لە نەینەوا گوتیشی: ھەر لە نەینەوا ٤٨ ھەزار ئاوارە مافی دەنگدانیان ھەیە لە ڕۆژی شەممە، ئاوارەکانیش لە ھەرسێ پارێزگای ھەرێمی کوردستانن، بەڵام پشکی شێر بەر پارێزگای دھۆک دەکەوێت و ٣٩ ھەزار دەنگدەری ئاوارەی تێدایە، کۆمسیۆن ٣٢ بنکەی دەنگدان بۆ ئاوارەکان دەکاتەوە و ٩٣ وێستگە لەخۆ دەگرێت.

سەیدو چەتو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لیستی ١٩٧ی پارتی لەناو دەنگدانی تایبەت و ئاوارەکانیش دەنگی بەرچاو بەدەست دێنێ و ڕەوشی پارتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا زۆر باشە، ئێمە لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا چاوەڕێی سەرکەوتنی گەورە دەکەین.

 

هەواڵی پەیوەندیدار