٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

واشنتن.. نوێنەری پارتی بەشداری لە کۆنفڕانسی IDU کرد

سەرچاوە: KDP.info

واشنتن-KDP.info- لە کۆنفڕانسی IDU دا، مارک دوبۆڤیتز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی بەرگریکردن لە دیموکراسی، جەختی لەسەر گرنگیی پرسی کورد کردەوە.

بەڕێزیان دووپاتی کردەوە، کە گەلی کوردستان وەکو گەلانی دیکە مافی بڕیاردانی چارەنووسی خۆیان هەیە.

زۆزان بەرواری، ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە نوێنەرایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداری لە کۆنفڕانسی ساڵانەی ڕێکخراوی یەکێتیی نێودەوڵەتیی دیموکراتەکان کرد، کە لە ڕۆژانی ٩ و ١٠ /١٢/٢٠٢٣ کۆنفڕانسی ساڵانەی پارتە دیموکراتخوازەکان لە واشنتن بەڕێوە چوو.

لە میانی پانێڵی تایبەت بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڕێز مارک دوبۆڤیتز، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی بەرگریکردن لە دیموکراسی، قسەی بۆ ئامادەبووان کرد و جەختی لەسەر گرنگیی پرسی کورد کردەوە.

دووپاتیشی کردەوە کە گەلی کوردستان وەکو گەلانی دیکە مافی بڕیاردانی چارەنووسی خۆیان هەیە و ئەمەش خەونی ئەو گەلەیە و پێویستە هەمووان پشتیوانی لە بەدەستهێنانی بکەین.

هەواڵی پەیوەندیدار