خوێندنی باڵا لەپێناو بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان چەند بڕیارێکی دهركرد

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمیی کە بۆ تەواوی زانکۆ حکوومی و تایبەتەکان و کۆلێژ و پەیمانگاکانیش نێردراوە، چەند بڕیارێکی بۆ رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەرکردووە.
وەزارەتی خوێندن و باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی فەرمیی بۆ تەواوی زانکۆکانی حکوومی و تایبەتەکان و کۆلیژ و زانکۆ و پەیمانگاکان ناردووە، تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەپێناو بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ، هەر وانەیەک یاخود تاقیکردنەوەیەک لە رۆژانی ( 17-18 ی کانوونی یەکەمی 2023) دوابخرێ و بخرێتە رۆژانی دواتر و قەرەبوو بکرێنەوە بۆ قوتابیان و خوێندکارانی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.
هەر لەو نووسراوەدا هاتووە، لەو دوو رۆژەی هەڵبژاردن بەرێوەدەچێت، سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکارانی کە دەنگیان دەکەوێتە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بە نەهاتوو هەژمار ناکرێن.




