شاخەوان عەبدوڵڵا ھۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ KDP ئاشكرا دهكات

بەغدا-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەی سبەی پەرلەمانی عێراق بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
دکتۆر شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیاربوو سبەی پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە و تێیدا سەرۆکی نوێی پەرلەمانی عێراق دیاری بکرێت، بەڵام سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی سبەی دواخست".
لەبارەی ھۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکەش، دکتۆر شاخەوان رایگەیاند، بەھۆی لەبەرچاوگرتنی دۆخەکە و سەرقاڵبوونی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق بە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و داواکاری زۆرێک لە کوتلەکان کە ناتوانن لە کۆبوونەوەی سبەی ئامادەبن، سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا کۆبوونەوە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان بۆ کاتێکی نادیار دوابخرێت.
بڵند ئیبراھیم




