٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی خه‌رجكردنی پاره‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كورستان بڕیاریدا

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی هەفتانەیدا بڕیاریدا 69.2 ملیار دینار بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خەرج بکات. 

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی  دانیشتنی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا و له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێ کرا، وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا کە دەوامی فەرمی ڕۆژانی دوشەممە و سێشەممە ڕابگیرێت، کە دەکاتە (18 و 19)ی ئه‌م مانگه‌ 2023.

بەگوێرەی بڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنەکە لە 25-02-2024 بەڕێوەدەچێت. 

 

هەواڵی پەیوەندیدار