٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی ٩ بۆ KDP: سەرکەوتنی لیستی پارتی زامنی مافی کورد و پێکھاتەکانە

سەرچاوە: KDP.info

ئاکرێ-KDP.info- بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، پارتی لە مووسڵ سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دێنێت و دەبێتە ھۆی ئەوەی پارتی زیاتر بەھێز بێت و ھیچ ھەنگاوێک بەبێ پارتی لە حکوومەتی خۆجێیی مووسڵ نانرێت.

دکتۆر مەردان خدر، بەرپرسی لقی نۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بە حوکمی ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە دەکەونە سنووری لقی ئێمە لە ھەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش، کە ١٠ھەزار دەنگدەر دەبن، بەھۆی بارودۆخی ماوەی ڕابردوو بە سەر شاری مووسڵ ھاتووە ئاوارەی ئەو دوو قەزایە بوونە، بۆیە لەنزیکەوە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری ئاوارەکان دانیشتنمان ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی پشتگیری لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەن و ئەوانیش پاڵپشت و پشتگیری لە پارتی دەکەن.

بەرپرسی لقی نۆی پارتی ڕوونیشی کردەوە، پشتگیریکردن لە لیستی پارتی، پاراستنی پێگەی کورد و پاراستنی مافی کورد و پێکھاتەکانە لە مووسڵ، لەبەر ئەوەی پارتی لە ماوەی ڕابردوو سەلماندوویەتی بێ جیاوازی خزمەتی ھەموو پێکھاتەکانی کردووە، ھەر بۆیە ئەمڕۆش لیستی پارتی ھەموو پێکھاتەکان لەخۆ دەگرێت، سەرکەوتنی لیستی پارتی و کاندیدەکانیشی، زامنی پاراستنی مافی ھەموو پێکھاتەکانە.

دەشڵێ، پێشبینی دەکەین و دڵنیاین لە کەرکووک و بەتایبەت لە مووسڵ پارتی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست دێنێت و ھیچ ھەنگاوێکی حکوومەتی خۆجێیی مووسڵ بەبێ پارتی نانرێت و دەبیتە فاکتەرێک بۆ ئەوەی کورد زیاتر لە پارێزگای مووسڵ بەھێز بن .

 

 بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار