٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرەکات شەمو" سەرکەوتنی پارتی کاریگەری لەسەر بوژانەوەی نەینەوا دەبێت"

سەرچاوە: KDP.info

کاندیدێکی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێ، چەندین مافی یاسایی و دەستووری خەڵکی نەینەوا ھەیە سوودمەند نەبوونە و تەنیا پارتی داوای ئەو مافانە دەکات بۆ خەڵکی نەینەوا پێی وایە، سەرکەوتنی لیستی پارتی کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بوژانەوەی سنوری نەینەوا.

بەرەکات شەمو، کاندیدی ژمارە  ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەمالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند" دوای نەمانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بوشایی لەنێوان ئێمە و خەڵکی نەینەوا دروست بوو، لەبەر ئەوەیش ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا گرینگە و داوا لە ھاوڵاتیانی نەینەوا دەکەین رۆژی ھەڵبژاردن بەشداریەکی کارایان ھەبێت و دەنگ بەو لیستەش بدەن کەلە کاتی تەنگانەدا خۆی کرد بە خاوەنی خەڵکی لێقەوماوی نەینەوا.

کاندیدەکەی پارتی دەشڵێت" ھەبوونی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و ھەبوونی پارتی لەو ئەنجوومەنە کاریگەری لەسەر پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی نەینەوا دەبێت بە ھەموو دەڤەرەکانەوە، پارتی ھاتووە بۆ بەرگری لە مافی خەڵکی نەینەوا و پارتی چەند کۆرسی بەدەست بێنێ ئەوەندە لەبەرژەوەندی خەڵکی نەینەوایە.

بەرەکات شەمو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد" چەندین مافی یاسایی ھەیە لای حکوومەتی فیدڕاڵ کەس نەبوە جگە لە پارتی بەرگری لەو خەڵکە بکات قەرەبوو کردنەوەی ئاوارەکان و خەڵکی زەرەرمەندی سەردەمی داعش و کەس وکاری شەھیدان ھیچیان بۆ نەکراوە و پارتی لەکارنامەکەیدا ھەموو ئەو مافانەی داناوە بەدەست بێنێ و خەڵک سوودمەندبێت لەو مافە یاسایەی ھەیەتی، سەرکەوتنی لیستی ١٩٧ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا کاریگەری لەسەر بوژانەوەی ناوچەکە دەبێت لەڕووی خزمەت گوزاریەوە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار