٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

کرێکار شاکر: ڕۆژی شەممە دەنگدانی تایبەت و ئاوارەکان بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی پارتی لە مەخموور پێی وایە، دەنگی پارتی لە مەخموور زیاد دەبێت و دەشڵێت: ڕۆژی شەممە دەنگدانی ئاوارە و تایبەت بەڕێوەدەچێت و کورد و عەرەبی مەخمووریش زۆرینەیان پشتگیری لە لیستی ١٩٧ی پارتی دەکەن.

کرێکار شاکر، بەرپرسی ناوچەی مەخمووری پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕۆژی شەممەی داھاتوو دەنگدانی ئاوارەکان و تایبەت بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت و دوو بنکەی دەنگدانیش لە قەزای مەخموور کراونەتەوە بۆ ئاوارە و دەنگدەرانی تایبەت لەو سنوورە.

بەرپرسەکەی پارتی گوتیشی: ھەڵمەتی ھەڵبژاردن تا کاتی یاسایی تەواو دەبێت بەردەوامە، ئێستا بانگەشەی ماڵ بەماڵ لەلای ئێمە دەستی پێکردووە بۆ پشتگیری لە لیستی ١٩٧ی پارتی.

کرێکار شاکر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لە سنووری مەخموور و قەراج زۆرینەی دەنگدەرانی کورد و عەرەب پشتگیری لە لیستی ١٩٧ی پارتی دەکەن و لە ڕۆژی دەنگداندا دەنگیان بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئێمە گەشبینین بە ھەڵبژاردنی ئەمجارە و پێشبینی دەکەین دەنگی پارتی زۆر زیاتربێت لە ھەڵبژاردنەکانی رابردوو.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار