سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی پارتی: پێشبینی ده‌كه‌م دادگای فیدڕالی خۆی له بابه‌تی كورسی پێكهاته‌كان نه‌دات

سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی یاسایی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشبینی ده‌كات دادگای فیدرالی خۆی له كورسی پێكهاته‌كان نه‌دات و ده‌ڵێت: هیوادارم شتێك نه‌كرێت پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان تێك بدرێت.
به‌ختیار حه‌یده‌ر، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: له مادده‌كانی ده‌ستوور زۆر به‌ڕوونی ئاماژه به‌وه ده‌كات تایبه‌تمه‌ندی دادگای فیڕدالی چییه؟ دادگای فیدڕالی سه‌یری ئه‌و شتانه ده‌كات كه شێوه‌یه‌كی فیدڕالی هه‌یه و بۆی هه‌یه لێكۆڵینه‌وه له‌و مادده ده‌ستووریانه‌ی بکات كه گرفتیان له‌سه‌ره و ناتوانرێت یه‌كلا بكرێنه‌وه، دادگا ده‌توانێت ته‌فسیریان بكات، به‌ڵام ئه‌و یاسایانه یان ئه‌و قانوونانه‌ی كه به‌شێوه‌ی لۆكاڵی ده‌رچوون له هه‌رێمه‌كانه‌وه وه‌ك كوردستان ئه‌وه ئەسڵەن تایبه‌تمه‌ندی دادگای فیدڕالی نییه كاری تێدا بكات، ده‌بێت له‌لایه‌نی تایبه‌تمه‌نده‌وه ئه‌و بابه‌ته ڕه‌تبكرێته‌وه چونكه ئه‌وه قانوونێكه سه‌ر به هه‌رێمی كوردستانه و هیچ دژەبەرەکوتنێکیی له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و قانوونی فیدڕالی نییە بۆیه له تایبەتمه‌ندی دادگای فیدڕالی نییه سه‌یری ئه‌و بابه‌ته بكات، چونكه یاسایه‌كی تایبه‌ته به كوردستان و چاره‌سه‌ری ئه‌و بابه‌تانه‌ی له كوردستان کردووە و له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراتی و فیدڕالیش دژ نییه و پێویستی به دادگا و ڕه‌تكردنه‌وه نییه.
گوتیشی: هه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌یه‌ك له مافی پێكهاته‌كان كه له كوردستان یان عێراق ده‌ژین .. لێدانه له پره‌نسیبی دیموكراتی و پێشێلی بنه‌ماكانی یه‌كسانییه، بۆیه هه‌ر بڕیارێك له‌دژی پێكهاته‌كان بدرێت كاردانه‌وه‌ی خراپی ده‌بێت و پێكه‌وه ژیان ناهێڵێت بۆیه ده‌بێت نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بێته سه‌رخه‌ت، بەڵام وه‌ك پێشبینی دەکەین دادگای فیدڕالی خۆی له‌و سكاڵایه نادات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ستیاره و زیانی زۆر ده‌بێت بۆیان، هه‌ر دەبێ واشبێ و خۆیانی لێ نەدەن چونكه له‌تایبه‌تمه‌ندی ئه‌وان نییه.




