٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەنگدەرانی ناوچە کوردستانییەکان: دەنگ بە لیستی پارتی دەدەین

سەرچاوە: KDP.info


کەرکووک_KDP.info_ خەریکە لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان نزیک دەبینەوە و ئێستاش بانگەشە گەرموگوڕ بووە و دەنگدەرانیش دەڵێن: ئەرکی ئێمەیە دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بدەین بۆ ئەوەی ئارامی و خزمەتگوزاری بۆ ناوچە کوردستانییەکان بگەڕێتەوە.

عیماد خورشید  ھاووڵاتییەکی ناوچە کوردستانییەکانە و بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە وەکو ھاووڵاتییانی ناوچە کوردستانییەکان چەندین ساڵە لە دۆخێکی خراپی ئەمنی و نەبوونی خزمەتگوزاری داین ئەوەش بەھۆی ئەوەی دەسەڵاتی کوردی نەمابوو، ئێستا دەرفەتێکی باش ھاتۆتە پێشەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە لەو ناوچانە دەسەڵات بۆ کورد بگەڕێنینەوە تا بتوانن خزمەتی ناوچەکە وخەڵکەکەی بکەن و خزمەتگوزاریمان بۆ دابین بکەن و ئەمنیەت بۆ ئەو ناوچەکە بگەڕێتەوە.
عیماد خورشید گوتیشی: ئەرکی ھەموو تاکێکی کوردە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیست و کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن: چونکە ئەم ھەڵبژاردنە بۆ پارتی و بۆ کوردیش چارەنوسسازە، بۆیە پێویستە ئەم دەرفەتە لەدەست خۆمان نەدەین و جارێکی دیکە کورد حوکمی ناوچەکە بکات و چیتر ئەو دۆخەی ھەبوو لەم چەند ساڵە دووبارە نەبێتەوە.
لای خۆشیەوە عیسا سەعید ھاووڵاتییەکی دیکەیە بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەم جارە دەرفەتێکی زۆر باش بۆ کورد ھاتۆتە پێش و پێویستە و ئەرکی ھەموو لایەکە بچن دەنگ بدەن و بیسەلمێنن ئەو ناوچانە کوردستانین، چونکە لەم چەند ساڵە دەرکەوت ئەو ناوچانە چەند بەبێ کورد لە چ دۆخێکی خراپدابوو و چەند تەعدا لە کورد دەکرا و چۆن کوردیان پشت گوێ خستبوو و ھیچ خزمەتێکیان نەدەکرد، بۆیە پێویستە کورد ببێتەوە دەسەڵاتدار و خزمەتی ئێمە بکات و ئەمنیەتمان بۆ بگەڕێنێتەوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار