كه‌ركووك.. پارتی هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ كاندیدانی سازدا

كه‌ركووك-KDP.info- ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی بۆ كاندیدانی پارتی له پارێزگای كه‌ركووك سازدا.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك - گه‌رمیانی پارتی و كاندیدانی پارتی له كه‌ركووك و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له به‌رپرسان و فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه و هاووڵاتییان ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون كه تایبه‌ت به بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیسی پارتی ڕێكخرا بوو.
له گوته‌یه‌كدا د. كه‌مال كه‌ركووكی، به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك- گه‌رمیانی پارتی رایگه‌یاند، هه‌موو لایه‌ك و نه‌ته‌وه‌كان له كه‌ركووك برای ئێمه‌ن، پێكه‌وه ده‌توانین به‌ڕێزگرتن له ده‌ستوور ژیانێكی شایستیه‌مان هه‌بێ، به‌ڵام ئه‌وی كه هه‌یه ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه بۆ كه‌ركووك ته‌رخان ده‌كرێ به یه‌كسانی ناكرێته پرۆژه بۆ شاره‌كه، بۆیه گرنگه كاندیده‌كانمان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كار بكه‌ن بۆ خزمه‌تی شاره‌كه و گشت پێكهاته‌كان بێ جیاوازی و بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی كه له كه‌ركووك هه‌یه بهێنرێت.
گوتیشی، بۆیه داوا له كه‌ركووكییه‌كان ده‌كه‌ین ده‌نگ به لیستی پارتی بده‌ن، دڵنیاتان ده‌كه‌ین كه ئه‌وكات ئه‌و ته‌عریبه‌ی كه له كه‌ركووك ده‌كرێ ڕابگرین به‌تایبه‌ت بابه‌تی داگیركردنی زه‌ویوزاری جووتیارانی كورد و ئه‌وكاته‌ی كه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش سڕ كرا ئیتر چاودێری ئیداره‌ی خۆجێی كه‌ركووك نه‌ما، بۆیه گرنگه ئه‌نجوومه‌نێكی پارێزگای كارا له كه‌ركووك هه‌بێت.




