٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیرانی ناوخۆ و دارایی هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەمڕۆ لە شاری بەغدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هەردوو وەزیری ناوخۆ و دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆ بووەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كرد، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکی حکوومەتی عێراق پێشوازیی لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە میانەی دیدارەکەی نێوانیان بارودۆخی گشتی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران، هەروەها باس لە کۆمەڵێک دۆسیەی ئەمنی و دارایی کران، باس لە ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە مانگی شووباتی ساڵی داهاتوو کرا.

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەسەر هامەهەنگی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی پەیوەست بە دەروازە سنوورییەکان، یەکخستنی سیاسەتی گومرگی کردەوە.

ئێوارەی دوێنێ یەكشەممە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری و شاندی یاوەریان گەیشتنە شاری بەغدا.

هەواڵی پەیوەندیدار