٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سامان سەفەر: داوا لە دەنگدەرانی کەندێناوە دەکەین ڕۆژی ١٨ی مانگ بکەنە کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی پارتی

سەرچاوە: KDP.info

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی کەندێناوەی پارتی داوا لە خەڵکی دەڤەری کەندێناوە دەکات رۆژی ١٨ی مانگ بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و بیکەنە ڕۆژی کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان.

سامان سەفەر، بەرپرسی ناوچەی کەندێناوەی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لیستی ١٩٧ی پارتی بەھێزترین لیستی ھەڵبژاردنە لە سنووری مەخموور و دەڤەری کەندێناوە، ئەو دەڤەرە ھەر لە شۆڕشی ئەیلوولی مەزنەوە تا ئێستا ڕۆڵێکی بەرچاویان ھەبووە لە خەباتی کوردایەتی و داوا لە دەنگدەرانی دەکەین لە ڕۆژی ١٨ی مانگ بە حەماسەتەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ١٩٧ی پارتی بدەن.

بەرپرسی ناوچەی کەندێناوەی پارتی گوتی: خەڵکی دەڤەری کەندێناوە خۆیان باش دەزانن ھەر پارتییە دەتوانێت پارێزگاری لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و خەڵکی ناوچەکە بکات.

سامان سەفەر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لیستی ١٩٧ی پارتی لیستی یەکەمە لە سنووری مەخموور و کەندێناوە، چونکە خەڵکێکی زۆری نیشتیمانپەروەر پشتگیری لە لیستی پارتی دەکات، ھیوادارم ڕۆژی ھەڵبژاردن بکەنە کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ئاوەدانی و خزمەتی زیاتری ناوچەکەمان.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار