موعتەسم حیکمەت: پارتی واتە سەقامگیری و ئاوەدان

کاندیدێکی پارتی لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەڵێ: پارتی واتە سەقامگیری و ئاوەدانی و پێکەوەژیان، دەنگدان بە لیستی ١٩٧ی پارتی بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی دەوڵەمەندی پارتی لە بەرژەوەندی خەڵکی پارێزگای نەینەوا دایە، چونکە کارنامەی پارتی جێبەجێ بکرێت خەڵکی نەینەوا دەحەسێتەوە.
موعتەسم حیکمەت، کاندیدی ژمارە ٤٦ی پارتی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: خۆم بە سەربڵند دەبینم کاندیدی لیستی ژمارە ١٩٧ی پارتیم، خۆم خەڵکی دەوروبەری نەینەوام و داوا لەھەموو دەنگدەرانی بەڕێز دەکەم ڕۆژی ١٨ی مانگ بەشداری لە ھەڵبژادنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بکەن و دەنگ بە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەن بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵکی خۆمان بکەین لە نەینەوا.
موعتەسم حیکمەت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: سەرکەوتنی پارتی و لیستی ١٩٧ی پارتی سەرکەوتنی خەڵکی نەینەوایە، بۆ چوار ساڵی داھاتوو پارتی کارنامەیەکی زۆر دەوڵەمەندی ئامادەکردووە و لەڕێگەی جێبەجێکردنی ئەو کارنامەیە ھەموو ھاووڵاتییانی سنووری نەینەوا سوودمەند دەبن، چونکە پارتی واتە سەقامگیری و پێکەوەژیان و ئاوەدانی، پارتی سەرکەوێت ھەموو خەڵکی لەژێر سێبەری پارتی دەحەسێتەوە.
قائید میرۆ




