٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سامان ڕەشید : چەند لە ھەڵبژاردن نزیک دەبینەوە خەڵک زیاتر پشتیوانی لە لیستی ١٩٧ی پارتی دەکەن

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک _KDP.info_  ڕێپێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک گوتی: هەر چەند لە ھەڵبژاردن نزیک دەبینەوە خەڵک زیاتر پشتیوانی لە لیستی ١٩٧ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ئەمەش مایەی خۆشحاڵی ئێمەیە و لەم ھەفتەیەش ھەموو تواناکانی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باش بەدەست بێنین و سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکەین.

سامان ڕەشید، ڕێپێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بانگەشەی ھەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک چەند ڕۆژێکی ماوە و چەند نزیک دەبینەوە خەڵک زیاتر پشتیوانی خۆی بۆ لیستی پارتی و کاندیدەکانی دەردەبڕێت، ئێمەش  ھەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە و بەردەوام لەناو خەڵکین و پێشوازی لە خەڵک دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامێکی باش و سەرکەوتنێکی گەورە لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بەدەست بێنین.

ڕێپێدراوی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ڕوونیشی کردەوە: خەڵکی کەرکووک بەگشتی زۆر دڵخۆشن بە گەڕانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەرکوک و ئێستا خەڵک زیاتر ڕووی لە پارتییە و دەچینە ھەر ناوچەیەک و ھەر شوێنێک پێشوازییەکی گەرممان لێ دەکەن و پشتگیری خۆیان بۆ ئێمە دووپات دەکەنەوە، بۆیە ئومێد دەکەین بتوانین ئەنجامێکی باش بەدەست بێنین و سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار بکەین، بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵکی خۆشەویستی کەرکووک بکەین و جارێکی دیکە  کەرکووک ببێتەوە شاری پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار