مەسروور بارزانی پشتیوانیی حکوومەتی هەرێم بۆ مافی پێکهاتەکان دووپات دەکاتەوە

ھەولێر-KDP.info- سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پشتیوانیی تەواوەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ مافی پێکهاتەکانی کوردستان دووپات کردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 11/12/2023، مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پشتیوانیی تەواوەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ مافی پێکهاتەکانی کوردستان دووپات کردەوە و لەمبارەیەوە نامەیەکی بۆ هەر یەک لە فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق نارد، تێیدا نیگەرانیی و ناڕەزایی لە بەرامبەر هەوڵەکانی گۆڕین و دەستکاریکردنی کورسی و مافی پێکهاتەکانی کوردستان دەربڕی، سەرۆكی حكوومەت داوای کردووە، کە ڕێگری لەم هەوڵانە بکرێت و مافەکانی پێکهاتەکان دەستکاری نەکرێت و پارێزراو بێت.




