یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان بۆ دەنگدەران: کوردستان سهربخهن

ههولێر-KDP.info- یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان داوا لە کوردەکانی سنووری ماددهی 140 دەکات، بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا بکەن و کوردستانیان سەربخەن.
یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، وەک رێکخراوێکی سەربەخۆ داوا لە هەموو دەنگدەرانی کوردی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکەین بە جۆش و خرۆشەوە بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، کە ئەمەش مافێکی رەواو سەرەتایی خۆتانە و هەروەها ئەرکێکی نیشتیمانیشە.
گوتیشی: ئێمە وەکو یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان پەرۆشین کوردستانیان سەرکەون، لاشمان گرنگ نییە کام حزب و لایەن کورسی زۆر یان کەم بێنن، هەر بۆیە داوادەکەین و گرنگیشە هەموو دەنگدەران بەشداری لەو دەنگدانەدا بکەن، سوپاسیشتان دەکەین بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردن و سەرخستنی کوردستانیان.
بڕیارە لە 18ـی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق (جگەلە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەبچێت کە زیاتر لە 16 ملیۆن كهس مافی دهنگدانیان لەو هەڵبژاردنە هەیە و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەفت هەزار و 765 بنکەی دهنگدان کە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.




