مەسروور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد

ههولێر-KDP.info- سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، 11-12-2023، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نیکۆلۆس ستێریولاس، کونسوڵی گشتیی نوێی یۆنان لە هەرێمی کوردستان کرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران پیرۆزبایی دەستبەرکابوونی لە کونسوڵی گشتیی یۆنان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەکی پێویست دەربڕی.
ئەوەش خراوەتەڕوو: "کونسوڵی گشتیی یۆنان، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی کولتووری و بازرگانی و کشتوکاڵیدا."




