٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی ناوچەی دێرەلووک بۆ KDP: پارتی رێژەی ئافرەتی زیاد کردووە

سەرچاوە: KDP.info

ئامێدی-KDP.info- دوای کۆنگرەی ١٤ی پارتی ئافرەتێک لە سنووری قەزای ئامێدی وەک بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دێرەلووک دیاری کرا و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، لە دوای کۆنگرە، پارتی رێژەی ئافرەتی لەناو ئۆرگانەکانی حزب زیاد کردووە.

مەھدیە سەعدوڵڵا، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دێرەلووکی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "ماوەی چوار مانگە وەک کادیرێکی پارتی پۆستی بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دێرەلووکم وەرگرتووە و بە ھاوکاری حزب و ھەڤاڵانم تا رادەیەکی باش توانیومە وەک کادیری ئافرەت کاروباری حزبی خۆم بەڕێوە ببەم، چونکە پۆستی بەرپرسی ناوچە مامەڵەی راستەخۆیە لەگەڵ ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگە تێکەڵ بوومە، دەتوانم لە داھاتوودا زیاتر ھەنگاو بەرەو پێشەوە بنێم".

بەرپرسی لیژنەی ناوچەی دێرەلووک گوتیشی: "پارتی وەک حزبێکی جەماوەری ھەمیشە بنەما دیموکراتییەکانی جێبەجێ کردووە و پابەند بووە بەو پرەنسیپانەی پارتی لەسەری دامەزراوە، کە یەکێک لە بنەماکانی حزبی ئێمە جێبەجێکردنی دیموکراتییە کە لە نێو کۆمەڵگە بەبێ جیاوازی لە نێوان رەگەز و نەتەوە و ئایینەکان، پارتی دەسەڵاتی لە میللەت وەرگرتووە و بە گوێرەی توانای کادیرەکانی کاری کردووە بە بێ جیاوازیی رەگەز، تەنیا مەرج بۆ دانانی بەرپرسی پارتی ئەوەیە، بەرپرسیارانە کار بکات لەو پێگەیەی تێیدایە".

مەھدیە سەعدوڵڵا ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "دوای کۆنگرەی ١٤ی پارتیمان، رێژەی ئافرەت لەنێو حزبدا زیاد کراوە بۆ ٢٥% لەناو ئۆرگانەکانی حزب، ئەوەش مانای ئەوەیە ئافرەت بەشدارییەکی کارای ھەیە لەناو حزبدا، ئافرەتانیش ھەر لە سەرەتای دامەزراندنی پارتییەوە رۆڵی بەرچاویان لە خەباتی پارتایەتی و نەتەوەییدا هەبووه‌".

 

قائید میرۆ

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار