٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزیری ناوخۆ و دارایی و شاندی یاوەریان گەیشتنە بەغداد

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی فیدراڵی گەیشتنە بەغدا.

ئێوارەی ئه‌مڕۆ شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتبوون لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری و شاندی یاوەریان گەیشتنە شاری بەغداد.

وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر سیاسەتی گومرگی عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای دەروازە سنووریەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار